چاوی واشنتن - Voice of America
Latest Episodes
چاوی واشنتۆن: عێراق لەناو دابەشبوونی ماڵی شیعە و کورددا - ی مانگی یهک ١٤, ٢٠٢٢
پەرلەمانی عێراق بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان یەکەم دانیشتنی خۆی کرد و بووە هۆکارێک بۆ قوڵتربوونەوەی ئەو کێشە سیاسییانەی لەناو ماڵی شیعەدا سەریانهەڵدابوو لەپاش هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ڕۆژی دەی مانگی دەی ساڵی ڕابردوو.
چاوی واشنتۆن: دیموکراسی لە ئەمەریکا و جیهاندا - ی مانگی یهک ٠٧, ٢٠٢٢
ڕووداوەکانی ڕۆژی شەشی مانگی یەکی ساڵی پار ڕووداوێکی ئاسایی نەبوون لە مێژووی دیموکراتی ئەمەریکادا و لە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاشەوە. لەو ڕۆژەدا هێرشکرایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس کە بە سیمبۆلی دیموکراتی دادەنرێت لە ئەمەریکادا.
چاوی واشنتۆن: ئێستا و ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست - ی مانگی دوازده ٣١, ٢٠٢١
چاوی واشنتۆن: ئێستا و ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."پێداچونەوەیەک بە ڕەوشی 4 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا"لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساڵی دوو هەزار و بیستویەک ساڵێک نەبوو بگوترێت ئەو ناوچە پڕ لە گێرمە و کێشەیەی جیهان بەرەو سەقامگیری و هێوربوونەوەی کێشەکان دەڕوات.
چاوی واشنتن: ئێران و یاری کردن بە کات - ی مانگی دوازده ٢٤, ٢٠٢١
ئەمەریکا و ڕۆژئاواش بەگشتی چاوەڕوانن، ئێران زەمینەیەک بڕەخسێنێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و وابەستەبوونیش، نەک ئەو هەوڵانەی ئێران دەیاندات بۆ بەلاڕێدابردنی دانوستاندنەکانی ڤیەننا و سود وەرگرتن لە کات.
چاوی واشنتۆن: ئەمەریکا و دیموکراسی لە جیهاندا - ی مانگی دوازده ١٧, ٢٠٢١
دیموکراسی لە نێوان سیستەمەکانی تردا وەک دەگوترێت باشترینە هەر هیچ نەبێت بۆ ئێستا و لە کۆمەڵگەکانیشدا و هەروا لە شەو و ڕۆژێکدا نایەتە ئاراوە بەڵکو بەرهەمی ململانێیەکی سەرسەختانەیە بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو بەهایانەی شکۆمەندیی مرۆڤەکانی لەسەر ڕادەوەستێت ئایندەیەک
چاوی واشنتۆن: تێرۆریزم لە عێراق - ی مانگی دوازده ١٠, ٢٠٢١
لە دنیای ئەمڕۆدا هێشتاش تێرۆریزم لە ڕێزی پێشەوەی مەترسییەکاندایە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی لە جیهاندا و هاوشێوەی پەتای کۆرۆنا و نەخۆشییەکانی ئێیدز و شێرپەنجە بەردەوام هەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر مرۆڤایەتی.
چاوی واشنتن: ئایا وتووێژە ناوکییەکان کێشەی ئێرانییەکان چارەسەر دەکات؟ - ی مانگی دوازده ٠٣, ٢٠٢١
حەوتهەمین خولی گفتوگۆکان بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران لە ڤیەننا بەردەوامە وەک هەر شەش خولی دیکەی گفتوگۆکان، کە لە مانگی چواردا دەستیپێکرد، ئەمەریکا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداری لە گفتوگۆکاندا کردووە.
چاوی واشنتۆن: ئێران و ناسەقامگیری و بەرنامەی ناوکی - ی مانگی یازده ٢٦, ٢٠٢١
ئەمەریکا هەوڵێکی ڕژد دەدات تا ئێران بگەڕێنێتەوە بۆ وابەستەبوون بە بەندەکانی ڕێککەوتنەکەی ساڵی دوو هەزار پازدەوە، بەڵام دەشڵێت تاران بە شێوەیەک ڕەفتار دەکات کە دەشێت وەک هەوڵێک بۆ دروستکردنی قەیران لێی بڕوانرێت.
چاوی واشنتن: قەیرانی کۆچبەران لە سنورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا - ی مانگی یازده ١٩, ٢٠٢١
بە هەزاران کۆچبەر لە سنوری نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریان خواردووە و چاوەڕوانی دەرفەتێکن بگەنە وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا. زۆربەی ئەو کۆچبەرانە خەڵکی ولاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و جەخت دەکرێتەوە لەوەی زۆربەیان کوردن و لە هەرێمی کوردستانەوە هەنگاوی یەکەمیان دە
چاوی واشنتۆن: سەقامگیریی عێراق پاش هەڵبژاردن - ی مانگی یازده ١٢, ٢٠٢١
موستەفا ئەلکازمی، سەرەک وەزیری عێراق زوویەکی ڕۆژی یەکشەممە لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو، ئەو هەوڵە لەڕێی 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە بۆمب چێنراوەوە درابوو و نێردرابووە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوز لە بەغدا.