چاوی واشنتن - Voice of America

چاوی واشنتن - Voice of America


Latest Episodes

چاوی واشنتۆن: ئێران لە نێوەندی قەیرانی ئۆکراینیا - ی مانگی سێ ٢٥, ٢٠٢٢
March 25, 2022

لەم ڕەوشەی ئێستای جیهاندا زۆربەی هەرە زۆری ئەو کێشە و دۆسێیانەی ڕەهەندی جیهانیانەیان هەیە کەوتوونەتە ژێر کاریگەرییەکانی شەڕی ڕوسیا سەپاندوویەتی بەسەر ئۆکرانیا لەوانە خواستی ئێرانە بۆ دەستهێنانی چەکی ناوکی. ڕوسیا داوای ڕاگرتنی دانوستاندنە ناوکییەکانی ڤییەن

چاوی واشنتۆن: چارەسەری قەیرانی ئۆکرانیا - ی مانگی سێ ١٨, ٢٠٢٢
March 18, 2022

ئەو قەیران و شەڕەی ڕووسیا سەپاندویەتی بەسەر ئۆکرانیادا بە یەکێک لە ئاماژەکان دادەنرێت بۆهەوڵی تێکدانی هاوسەنگییەکانی هێز لە جیهاندا. یەکێک لەو نیگەرانیانەی لە ئێستادا هاتۆتە ئاراوە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیاییە لەلایەن ڕووسیا، ئەمەریکا بە دووری نازانێت

چاوی واشنتۆن: لێکەوتەکانی شەڕی ئۆکرانیا - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٢
March 11, 2022

هاوڕاییەکی گەورە لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا هاتۆتە ئاراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی کرملن لە ڕێی سەپاندنی سزای ئێجگار قورسەوە بەسەر ئابوری و سەرچاوە داراییەکانی ڕوسیادا لەو ڕوانگەیەوەی کاریگەرییەکانی ئەو هێرشە هیچ سنورێک ناناسێت. ڕوسیا لە هێرشەکەیدا

چاوی واشنتۆن: شەڕ لە ئۆکرانیا - ی مانگی سێ ٠٤, ٢٠٢٢
March 04, 2022

ئەو شەڕەی زۆربەی هەرە زۆری دنیا ترسی لێی هەبوو بە فەرمانی سەرۆکی ڕوسیا دەستیپێکرد. مۆسکۆ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ داگیرکردنی شار و شارۆچکەکانی ئۆکرانیا. لە کاتێکدا زیانی گیانی و ماڵی هەن لە ئاکامی ئەو هێرشەانە بۆ سەر ئۆکرانیا بەڵام ڤلادمیر پوتن دەڵێت بڕی

چاوی واشنتۆن: قەیرانی 11 ساڵەی سوریا - ی مانگی دوو ٢٥, ٢٠٢٢
February 25, 2022

لەگەڵ نزیک بوونەوەی 11هەمین ساڵیادی شەڕی خوێناوی سوریا، ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی نیشان نەداوە کە هەنگاوێک دەنێت بە ئاڕاستەی خواستەکانی خەڵکدا بەڵکو بە پێچەوانەوە درێژەی داوە بە پێشێلکارییەکان. لە 11ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی سوریا

چاوی واشنتۆن: ئاساییکردنەوەی قەیرانی ئۆکرانیا - ی مانگی دوو ١٨, ٢٠٢٢
February 18, 2022

نێوەندە بڕیاردەر و سیاسییەکانی واشنتۆن بەردەوام جەخت دەکەنەوە لەوەی پێویستە ئەم قەیرانەی ئۆکرانیا بە ئاشتیانە چارەسەر بکرێت نەک لە ڕێی کۆکردەنەوەی هێزەوە لەسەر سنورەکانی ئۆکرانیا.

چاوی واشنتن: بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم - ی مانگی دوو ١١, ٢٠٢٢
February 11, 2022

داعش لە ڕۆژی دروستبوونیەوە سەدان جۆری تاوانی بەرامبەر بە خەڵکی سیڤیل کردووە و بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانیشی بە هەزار و یەک ڕێگە خوێنی خەڵکیان ڕشتووە و هەموو ئامڕازێکیشی بەکارهێناوە بۆ خوێن ڕشتن و کوشتن و تاڵانی.

چاوی واشنتۆن: قەیرانی ئۆکرانیا - ی مانگی دوو ٠٤, ٢٠٢٢
February 04, 2022

لەگەڵ هەروادێ و بەرزبوونەوەی ئاستی پشێوییەکان و لێدوانەکانیش لەسەر ڕەوشی ئۆکرانیا و ئەو هێزانەی مۆسکۆ لە چواردەوری ئۆکرانیادا کۆیان دەکاتەوە ئەمەریکاش سەربازەکانی خۆی لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ناتۆدا دەخاتە باری ئامادەباشییەوە.

چاوی واشنتن: سوریا و هێرشەکانی داعش - ی مانگی یه‌ک ٢٨, ٢٠٢٢
January 28, 2022

نزیکەی یازدە ساڵ بەسەر قەیرانی سوریادا تێپەڕ دەبێت بەبێ ئەوەی هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەری سیاسیانەی ئەو قەیرانە خوێناویە هاتبێتە ئاراوە هەرچەندە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هەوڵێکی زۆریش دەدات تا بە ئاشتیانە ئەم خوێنڕژانەی ناو سوریا کۆتایی پێبێت.

چاوی واشنتۆن: ئێران لە نێوان ئاشتی و شەڕانگێزیدا - ی مانگی یه‌ک ٢١, ٢٠٢٢
January 21, 2022

لەم قۆناغەی وتووێژەکاندا ئەوروپاییەکان بە ئاگاهییەوە گەشبینن بەرامبەر ڕەوتی دانوستاندنەکانی ڤیەننا و دەشڵێن پێکانی ئامانجە سەرەکییەکە زۆر گرنگە بۆ ئەگەرەکانی سەرکەوتنی وتووێژەکان.