چاوی واشنتن - Voice of America
Latest Episodes
چاوی واشنتۆن: قەیرانەکانی عێراق - ی مانگی چوار ٢١, ٢٠٢٣
ئێران و تورکیا کە خۆیان نەک هەر بە دراوسێی عێراق ناودێر دەکەن، بەڵکو خۆیشیان بە دۆستێکی لە مێژینە و دێرینی عێراقیش دادەنێن، بەڵام بەردەوامیش لە زۆر ڕەهەندەوە پێشێلکاریی سەروەرییەکانی ئەو وڵاتە دەکەن .
چاوی واشنتۆن: دادگاییکردنی ترامپ - ی مانگی چوار ١٤, ٢٠٢٣
دادگایی کردن یان لێپێچینەوە کردن لەگەڵ گەورە کاربەدەستانی وڵاتاندا دۆسێیەکە دەبێتە سەنگی مەحەکێک بۆ دیموکراتی و پارێزراوی مافەکان، هەربۆیەشە دەبینیت هەواڵێکی وەک دادگایی کردنی دانۆڵد ترامپ، دەستبەجێ دەبێتە سەردێڕە گەرموگوڕەکەی هەواڵ لە جیهاندا، ڕێک بە پێچ
چاوی واشنتۆن: ئێران قەیرانێکی بەردەوام - ی مانگی چوار ٠٧, ٢٠٢٣
وێڕای هەموو ئەو فشارانەی لەسەر تارانن، وێڕای ئەو ڕێککەوتنەی بە ناوبژیوانی وڵاتی چین لەگەڵ عەرەبستانی سعودیەدا مۆریکردووە بەڵام هیچ ئاماژەیەک لە ئارادا نییە بگوترێت ئێران هەر هیچ نەبێت کەمێک لە ڕەفتارەکانی خۆیی گۆڕیوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. .
چاوی واشنتۆن: بوومەلەرزەی هەڵبژاردن لە تورکیا - ی مانگی سێ ٣١, ٢٠٢٣
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی تورکیا بە گرنگترین هەڵبژاردنی ساڵی 2023 باس دەکات لە جیهاندا. لەناو تورکیاشدا وەها لەم هەڵبژاردنە دەڕوانرێت کە گرنگترین و چارەنوسسازترینە لە سەد ساڵی تەمەنی کۆماری تورکیادا. ئایا ئەردۆغان و ئاکەپە دەرفەتی سەرک
چاوی واشنتۆن: ڕێککەوتنی عەرەبستانی سعودیە و ئێران - ی مانگی سێ ٢٤, ٢٠٢٣
دەشێت شانشینی عەرەبستانی سعودیە بەشدارییەکی کارای هەبێت لە یارییە سیاسییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، بەڵام هەرچی تارانە خۆی یارییەکان دادەڕێژێت و بە هەر نرخێکیش بێت دەیەوێت سەرکەوتووی یەکەم بێت تا هەژموونی خۆی هەرهیچ نەبێت بەسەر ئەو ناوچەیەی جیهاندا بس
چاوی واشنتۆن: عێراق 2003 -2023 - ی مانگی سێ ١٧, ٢٠٢٣
شکاندنی پەیکەرەکەی سەدام لە مەیدانی فیردەوسی بەغدا، ڕاگەیاندنێکی فەرمیانەی داڕمانی ڕژێمی دیکتاتۆری بوو پاش زیاتر لە سی ساڵی فەرمانڕەوایەتی کردن، هەروەهاش پەیامێک بوو کە ئیتر هیچ دەرفەتێک نەماوە بۆ بەرگری کردن لەو ڕژێمە.
چاوی واشنتۆن: قەیرانی سوریا لە 13هەمین ساڵیدا - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٣
ڕای جیاواز هەن لەسەر قەیرانی سوریا کە پێدەنێتە سێزدەهەمین ساڵیەوە. بەشێکی بەرچاو جەخت دەکەنەوە ئەو خۆپیشاندانەی لە مانگی سێی ساڵی دوو هەزار و یازدەدا دەستیپێکرد داوایەکی ئاشکرا و ڕاشکاو و ڕەوای گەلی سوریا بوو بۆ ئازادی و دیموکراتی و بەدەستهێنانی مافەکان.
چاوی واشنتۆن: ئۆکراین پاش یەک ساڵی شەڕ - ی مانگی سێ ٠٣, ٢٠٢٣
لێکەوتەکانی ئەم شەڕە سەپێندراوەی ڕوسیا بەسەر ئۆکرایندا لە ژمارە نایەن و کاریگەرییەکانی ئەو لێکەوتانەش زۆرن و درێژخایەنیش دەبن. یەکێک لەو لێکەوتانە وەک باس دەکرێت، سێهەم شەڕی جیهانییە لە ڕوانگەی ئەو هەڕەشانەی کرملن دەیانکات بۆ پەنابردنە بەر بەکارهێنانی چەک
چاوی واشنتۆن: بوومەلەرزە و فشار لەسەر ئەردۆغان - ی مانگی دوو ٢٤, ٢٠٢٣
بوومەلەرزەکەی تورکیا لێکەوتەی زۆری هەن لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەیی وڵاتەکەدا. لەسەر ئاستی دەرەوەیی دەشێت بەرنامەی سیاسی حکومەتی ئەو وڵاتە بگۆڕێت هەر هیچ نەبێت بەرامبەر بە حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد لە سوریادا. لەسەر ئاستی ناوخۆییش لێکەوتەکانی کار